بەڤیدیۆ.. ببینە ئەم سەگە چۆن لە مردن ڕزگاری دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

هاوڵاتیەکی ڕوسی بەناوی ئیرینا، لە گوندی بلاستونوفسکایا لە نزیک شاری کواسنوداری ڕوسی سەگێکی بەستوی دۆزییەوە.

سەگەکە کە ناوی مۆنیکایە لە حاڵەتێکی زۆر خراپدا بوو بۆماوەی دوو هەفتە لە بەفردا فڕێدرابوو، هەندێک کەس هەوڵیان دابوو خواردن بە سەگەکە بدەن بەڵام سەگەکە وەڵامدانەوەی بۆیان نەبوو، ئیرینا هاوڕێی چالاکوانێکی مافی ئاژەڵانە بەناوی مارینا بۆیە بڕیاریدا سەگەکە بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

پزیشکانی ڤیتێرنەری ڕووسی سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەی هیوا و ژیان بۆ سەگێک کە هەموو ئەندامەکانی لەدەست دابوو پاش ئەوەی لە بەفردا بەستبووی، کاتێک چوار قاچیان لە تیتانیۆم بۆ سەگەکە دروستکرد و دایاننا بۆئەوەی هیوا بە سەگەکە ببەخشن و ژیانی بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی بەڕێبکات.

پزیشکی بەناوبانگی ڕووسی سێرگی گۆرشکۆڤ دوای پشکنینی لەشی سەگەکە و وەرگرتنی پێوانەی پەلەکانی نەشتەرگەرییەکی درێژ و سەرکەوتوی ئەنجامدا لەگەڵ ستافەکەی توانی چوار قاچی دەستکرد بۆ سەگەکە دابنێت، سەگەکە دەبێت لەماوەی مانگ و نیوێک بۆ دوو مانگدا بە تەواوی چاک ببێتەوە، هەرچەندە لەئێستادا دەشەلێت بەهۆی ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر نەڕۆشتوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئاماژەیەک نییە ئەوە دەربخات کە لەشی سەگەکە قاچەکان قبوڵ ناکات یان کێشەی تێدابێت.

مارینا چالاکوانی مافی ئاژەڵان دەڵێت: ئامادەکردنی سەگەکە بۆ نەشتەرگەری نزیکەی ساڵێکی خایاند، چونکە سەگەکە بەهۆی بێهۆشیەوە ماسولکەکانی لەدەست دابوو توانای جوڵەی نەبوو، بۆیە نەشتەرگەریەکە پێویستی بە ئامادەکاری پێشوەختە و ڕاهێنانی سەگەکە هەبوو وەک ئەنجامدانی وەرزشی مەلەکردن لە حەوزدا.

پزیشکە ڕوسیەکە باسی لەوەشکرد پێش ئێستا قاچی دەستکردمان تەنها بۆ پشیلە دانابوو نەک سەگ، مەترسیەکی زۆریش هەبوو نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبێت، بەڵام لەکاتی هەوڵدانماندا بەهیچ شێوەیەک نەمانهێشتووە ئازار بە سەگەکە بگات و خۆشبەختانە سەرکەوتوبوین، مانگێکی تەواو سەرقاڵی ئامادەکاری نەشتەرگەریەکە بوین لە نەشتەرگەری یەکەمدا تەنها یەک قاچی دەستکردمان بۆ دانا کاتژمێر و نیوێکی ویست، دوای مانگێک سێ قاچەکەی دیکەمان بۆ دانا سێ کاتژمێری خایاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا