پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خانمان شتنی قژ بەلایانەوە کارێکی ئاسایی و ئاسانە، بەڵام زۆرجار چەند هەڵەیەک ئەنجام دەدەن لەکاتی شتنی قژدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژەکە.
ئەو هەڵانەی لەکاتی شتنی قژدا ئەنجام دەدرێت:
-بەکارهێنانی ئاوی گەرم
بەشێکی زۆری خانمان بە ئاوی گەرم قژیان دەشۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کڕێش و مخوڕکە، بۆیە پێویستە لە ئاوی گەرم دوورکەونەوە و قژیان بە ئاوێکی شلەتێن بشۆن.
-زۆر شتنی قژ
خانمان وابیردەکەنەوە باشترە هەفتانە دووجار بۆ سێجار قژیان بشۆن، بەڵام بە پێچەوانەوە باشترە هەفتەی جارێک قژ بشۆرێت بۆ ئەوەی قژەکە سوود لە زەیتە سروشتیەکانی سەر وەربگرێت.
-کرێمی قژ
دوای شتنی قژ خانمان لە گەرماودا کرێمی قژ بەکاردەهێنن و دەیدەن لە هەموو پێستی سەریان، ئەمەش زیان بە قژ دەگەیەنێت پێویستە کرێمی قژ تەنها بدرێت لەسەر تاڵەکانی قژ بۆ شێدارکردنەوەی.
-قژ شانە کردن لە گەرماودا
شانە کردنی قژ لە گەرماودا خویەکی باوە و بەشێکی زۆری خانمان دەیکەن، بەڵام کێشە بۆ قژ دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەڵوەرین و پچڕانی قژەکە، پێویستە 10 خولەک دوای هاتنە دەرەوە لە گەرماو قژ شانە بکرێت.