بەهای جێگا خەوەکەی شاژنە ئیلیزابێس ١٠٠ هەزار دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس

لە توێژینەوەیەکی ماتراس نێکست دەی دا ناوی حەوت کەسایەتی بەناوبانگی جیهان هاتووە کە پارەیەکی بێشوماریان لە جێگای خەوەکانیاندا خەرجکردووە و لەناویشیاندا شاژنە ئیلیزابێس لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە دێت کە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری لە جێگاکەیدا خەرجکردووە.

بەپێی توێژینەوەکە، دروستکردنی جێگاکەی ئیلیزابێس زیاتر لە ٧٠٠ سەعاتی خایاندووە و لە کلکی ئەسپ لە ئەمریکای لاتینی و کشمیری مەنگۆلیا و زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر دەزووی ئاوریشم دروستکراوە.

شاژنە ئیلیزابێس دەیان ماڵی شاهانەیی لە سەرانسەری بەریتانیا هەیە بەڵام توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەو جێگا گرانبەهایەی لە کام لەو ماڵانەیدایە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی، ئەو شتومەکانەی شاژنە ٩٤ ساڵەکەی بەریتانیا بۆ خەوتنێکی ئارام بەکاریان دەهێنێت بەهاکەی دەگاتە ١٦٣ هەزار دۆلار.

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش هاتووە، کەینی وێست لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدا هاتووە کە بەهای جێگای خەوەکەی بە ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا