بە ڤیدیۆ..پەیامنێرێک توشی حاڵەتێکی نامۆ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، کە لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە، پەیامنێری ئەمریکی بۆب بارنارد لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەردەکەوێت لە حاڵەتێکی شەرمەزاریدا، بە هۆی سەگێکەوە کاتێک سەگەکە ڕادەکات بارناردیش لە ڕاستەوخۆدا بە دوای دەکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدا بوو پەیامنێرەکە لە شاری لایسبێرگی ویلایەتی ڤێرجینیا، ڕووماڵی ڕووداوەکانی بەفر بارینی دەکرد، لەو کاتەدا سەگێک لە ماڵەکەی خۆی ڕادەکات ئەمیش ڕاستەو خۆ لە سەگەکە نزیک دەبێتەوەو بەردەوام دەبێت لە قسەکردن بۆ بینەران.

بەپێی بڵاو کراوەکان، لە ماوەی نزیکەی خولەکێکدا خاوەنی سەگەکە لە ماڵ یەتە دەرەوە بۆ گەڕان بە دوای، سەگەکیدا و لە کاتەدا بارنارد سەگەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، خاوەنەکەی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت کە سەگەکە لە ناکاو ڕایکردووە.

ڤیدیۆکە لە پێگەی یوتیوب بڵاو بۆوە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بینەری هەبوو، زۆربەی بینەرەکانیش کۆمێنتیان لەسەر ڤیدیۆکە هەبوو دەست خۆشیان لە پەیامنێرەکە کردوو کارەکەیان بەرز نرخاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا