پۆڵەتیک پرێس
ڕێکخراوی گینسی جیهانی بۆ ژمارەیی پێوانەیی ڤیدیۆ و وێنەی کورتترین ژنی لەجیهاندا بڵاوکردەوە.
جیوتی ئەمجی لە 16ی کانوونی یەکەم لە هیند لەدایک بووە، لەساڵی 2009دا نازناوی کورتترین ژنی لەجیهاندا وەرگرت، تەمەنی 28 ساڵە و درێژی باڵای 62.8 سانتیمەترە، لە بنەڕەتدا خەڵکی ناگپوری ناوەڕاستی هیندستانە و کاری ئەکتەری کردووە، دوو ژمارەیی پێوانەیی لە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.
جیوتی جۆرێک لە کورتە باڵایی هەیە کە بە تەواوی رێگربووە لە گەشەکردنی لە تەمەنی گەنجیدا و لەئێستادا وەک کورتترین ژن لەجیهاندا ناوی چووە کتێبی گینسەوە.