ورچێک سێ جارهێرش دەکاتەسەر ڕاهێنەرەکەی

پۆڵەتیک پرێس

ورچێک لەکاتی نمایشکردنی سیرکی هارلیکۆین لە شاری بیریزۆفسکی لە ناوچەی کیمیرۆڤۆ لە سیبریای ڕوسیا سێ جار هێرشی کردە سەر ڕاهێنەرەکەی.

هەندێ لە میوانەکان کە سەیری سێرکەکەیان دەکرد ڤیدیۆی نمایشەکەیان دەکرد لە هەندێک گرتەدا دەرکەوتووە کە ورچەکە لەناکاو هێرش دەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی دواتر قاچی گرت و فڕێی دایە سەر زەویەکە، خۆشبەختانە هاوڕێکانی ڕاهێنەرەکە ڕاستەوخۆ یارمەتیاندا و لە ورچەکە دووریانخستەوە.

دوای ئەوە ورچەکە ویستی هێرش بکاتەوە سەر راهێنەرەکەی بەڵام وەستاندیان و رێگریان لێکرد، دواتر ورچەکە جارێکی دیکە هەوڵیدا هێرش بکاتەوە سەر ڕاهێنەرەکە، بەڵام کارمەندانی سێرکەکە توانیان هێوری بکەنەوە، پاشان نمایشەکە بەردەوام بوو وەک ئەوەی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە سەیری ئەم لینکە بکەن

https://arabic.rt.com/funny/1252898-%D8%AF%D8%A8-%D9%87%D8%AC%D9%85-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%AF%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D9%87-%D8%AB%D9%84%D8%A7%D8%AB-%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%84-%D8%B9%D8%B1%D8%B6-%D8%B3%D9%8A%D8%B1%D9%83-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D9%88%D8%B2%D8%A8%D8%A7%D8%B3/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا