پۆڵەتیک پرێس
کچێکی هیندی تەمەن حەوت ساڵ ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی دوای ئەوەی توانیتی خلیسکێنە لەژێر 20 ئۆتۆمبێلدا لەماوەی 13.74 چرکەدا بکات.
بەپێی ئاژانسی “یو بی ئای” گینس جەختی کردووە دیشنا نەهار بەژێر 20 ئۆتۆمبێلدا تێپەڕی کە دووریەکەی نزیکەی 58 مەتربوو، بەمشێوەیە نەهار توانی ژمارەی پێوانەی پێشوو بشکێنێت کە کچێکی چینی تەمەن 14 ساڵ لەماوەی 14.15 چرکەدا تۆماریکردبوو.
باوکی نەهار ڕایگەیاند کچکەی ماوەی دوو ساڵە ئەزموونی خلیسکێنە دەکات و ماوەی شەش مانگە خۆی بۆ ئەم سەرکەوتنە ئامادەدەکات، باسی لەوەشکرد نەهار ڕاهێنەرێکی تایبەتی لەگەڵدابوو یارمەتیدەربوو لە ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی بۆ ئەم هەوڵە کە ئامادەکارییەکی زۆری جەستەیی دەوێت.
A seven years old girl from Pune Deshna Nahar registers her name in the Guinness Book of records in 'Limbo Skating' for being the fastest to skate under 20 cars at a stretch. She broke a world record set by a girl from China in 2015. pic.twitter.com/Zea0RjEMPh
— Pune Mirror (@ThePuneMirror) July 28, 2022