دۆزینەوەی ئەڵقەیەکی مێژوویی

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی بواری دۆزینەوەی کانزاکان ئەڵقەیەکی زێڕیان دۆزییەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 17.

ئەو کەسەی ئەڵقەکەی دۆزییەوە رۆبن بۆتر تەمەنی 50 ساڵە و دەڵێت: زۆر دڵخۆش بووم کە ئەم ئەڵقە جوانە مێژووییەم دۆزییەوە، زۆر قورسە شتێک لە زێڕ بدۆزیتەوە بەڵام ئەم ئەڵقەیە زۆر دەگمەنە.

رۆبن باس لەوەش دەکات ئەڵقەکە تەمەنی 400 ساڵە و لە کێڵگەیەکی نزیک ماڵەکەی دۆزیویەتیەوە، ڕۆبن چاوەڕێی هەڵسانگاندنێک دەکات لەلایەن مۆزەخانەی نەتەوەیی سکۆتلەندیەوە بۆ ئەم پارچە مێژوییە، ڕۆژنامەکان باس لەوە دەکەن دیارە ئەم ئەڵقەیە بە خانمێک یان کچێک بووە کە پەیوەندیەکی خۆشەویستی هەبووە کە بەجیابونەوە کۆتایی هاتووە، چونکە لەسەری نوسراوە “جیابوینەوە و دڵەکان ئازاریان هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا