داپیرەی ئۆباما بەپێی نەریتی ئیسلام بە خاک دەسپێردرێت

پۆڵەتیک پرێس

سارە ئۆبامای کینی داپیرەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوای کینیا کۆچی دوایی کرد.

وتەبێژی خێزانەکەیان ئاماژە بەوە دەدات، کە مردنی خاتوو سارە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەبووە، بەڵکو بۆ ماوەی هەفتەیەک نەخۆش بووە لە بارو دۆخێکی خراپ دا گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای خراوەتە ژێر چاودێری چڕ لە ماوەی هەفتەیەک دا گیانی لە دەست داوە.

دوای مردنی، بەپێی نەریتی ئیسلام ئەمڕۆ ٣٠ی ئازار لە کۆجیلۆ بە خاک دەسپێردرێت و باراک ئۆباماش بانگهێشتی پرسەکەی کراوە، بەپێی بڵآو کراوەکان، باراک ئۆباما لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە سەردانێکی دا بۆ کینیا لە شاری نایرۆبی  چاوی بە داپیرەی دەکەوێت، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆتا جار لە کۆجیلۆ سەردانی کردوە.

سارە ئۆباما لە ساڵی ١٩٢٢لە کەنارەکانی دەریاچەی ڤیکتۆریا لە دایک بووە بە ماما سارە ناسراوە، خزمەتێکی زۆری بە ڕێکخراوە ناحکومیەکان کردووە، کۆمەڵێک کاری خێرخوازی زۆری ئەنجام داوەو ناو و ناوبانگی خۆی هەبووە، لە ٢٩ی ئازار لە ڕۆژئاوای کینیا کۆچی دوایی کرد.

Former US President Obama Pens Heartfelt Note on Grandma's Demise - All  Places Map

Barack Obama's Family Matriarch Sarah Dead at 99 in Kenya

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا