چۆن بۆنێكی گونجاوی زستانە هەڵدەبژێریت؟

ئەم بابەتە 49 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو كەسانەی ئاشقی بۆنن هەمیشە، بە دوای خۆشترین بۆندا دەگەڕێن تا بناسرێنەوە لە ناو خەڵك دا، هەروەها بەپێی وەرز و كەسایەتییەكان هەڵبژاردنی بۆنەكان دەگۆڕێت، لە زستانی ئەمساڵ دا ئەم بۆنانە پێشەنگن و پێشنیاری بەكارهێنانی دەكرێت.

یەكەم:ombre leather eau de parfum from tom ford.
ئەم بۆنە هەستێكی گەرمیت پێدەبەخشێت بۆ پیاوان و خانمان گونجاوە، یەكێكە لە براندە جیهانیەكان بۆ ماوەیەكی درێژ ئەمێنێتەوە، پێكهاتەكەی بریتییە لە گوڵی پاتوچی و عەنبەر و گوڵی هیندی.

Ombré Leather Eau de Parfum من توم فورد

دووەم:tobacco mandarin extrait de parfum from byredo.
یەكێكە لە بۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەم بۆنە سەرنج ڕاكێشتر دەرت دەخات لە ناو خەڵك دا،یەكێكە لە بۆنە بەناوبانگەكانی براندی بایریدۆ،تووتن لە پێكهاتەكەیدا هەیە لەگەڵ عود.

Tobacco Mandarin Extrait de Parfum من Byredo

سێیەم:cypress&grapevine cologne intense from jo Malone.
زۆربەی ئەو خانم یاخود پیاوانەی لە وەرزە ساردەكاندا لە بۆنە پەمەیی و ناسكەكان دوور دەكەونەوە ،ئەم بۆنە بەكار دەهێنن هەڵبژاردەیەكی زۆر گونجاوە هەستی ئاسودەیت پێ دەبەخشێت.

Jo Malone London Cypress & Grapevine Cologne Intense

چوارەم:maison francis kurkdjian paris from baccarat rouge 540.
ئەم بۆنە بۆ خانمان و پیاوان گونجاوە، بەتایبەت لە وەرزی زستان دا دەتوانیت بەكاری بهێنیت گوڵی یاسمین و زافەران و داری عود و میسك لە پێكهاتەكەیدا هەیە.

Baccarat Rouge 540 من Maison Francis Kurkdjian Paris

پێنجەم:vaniglia de parfum from ACQUA DI PARMA.
كاتێك كەش و هەوا بەرەو ساردی دەڕوات ئەم بۆنە گونجاوترین هەڵبژاردەیە بۆ بەكار هێنان ، لە هەست كردن بە سەرما دوورت دەخاتەوە ، بڕێكی زۆر لە گوڵی یاسمین و گوڵی پرتەقاڵی داری عود و میسكی تێدا بەكارهاتووە.

Vaniglia Eau de Parfum من ACQUA DI PARMA

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک