بەڤیدیۆ..دوو ژن لە بەرزی 6هەزار و 300پێوە دەکەونە خوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو دەکرێتەوە، لە کاتێکدا دوو ژن لەسەر جۆلانە لە دۆڵی سۆلاک لە داغستانی ڕوسیا بە شێوەیەکی ترسناک دەکەونە خوارەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت گەنجێک پاڵ دەنێت بە جۆلانەکەوە، کە لە بەرزایی ٦هەزار و ٣٠٠ پێ دانراوو، لە ناکاو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو جۆلانەکە دەپچڕێت و ژنەکان دەکەونە خوارەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان دوای بڵاو بوونەوەی گرۆتە ڤیدیۆکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

شایەتحاڵەکانیش ڕایانگەیاند، بە هۆی هەبوو سەکۆیەکی دارەوە ژنەکان ڕزگاریان بووە، نە مردوون بەڵام، گیانیان تێک شکاوەو توشی حاڵەتی سەختی دەروونی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا