بەڤیدیۆ.. دەیان نەهەنگی گەورە گەمارۆی بەلەمێکیاندا

پۆڵەتیک پرێس 

کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوە کە زیاتر لە 100 نەهەنگی گەورە لە کەناری نیو ساوس وێڵز دەوری بەلەمێکیان داوە، ئەو دیمەنە دەگمەنەش پێشتر تەنها جارێک لە ئاوی ئەو وڵاتە ڕوویداوە.

سیمۆن میلار، خاوەنی بەلەمە سەرکێشیەکە وتی: لەو کاتەی ئەو لە گەشتێکی تاقیکردنەوەدا دەرچوبوو لەگەڵ ستافەکەی ڕاهێنانیان بە گروپێک دەکرد، لەو شوێنەدا نەهەنگەکانیان بینی کە کلیکیان لە ئۆقیانوسی هندی دەدا و هەوڵی گرتنی ماسیەکانیان دەدا.

خاوەنی بەلەمە ئەوەشی خستەڕوو دیمەنەکە سەرسوڕهێنەر بووە، وەک بینیمان نەهەنگەکان لە هەموو ناوچەکە مەلە دەکەن، ساتێکی زۆر خۆش و سەرنجڕاکێش بوو بۆ ئێمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا