بەڤیدۆ.. ورچێک بەشێوەیەکی نامۆ داوای خواردن دەکات

پۆڵەتی پرێس

چالاکوانانی تۆڕەکۆمەلایەتیەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کۆمەڵێک ورچن بەشێکیان خواردنایان پێگەیشتووە لەکاتێکدا یەکێکیان خواردنی پێنەگەیشتووە بەشێوەیەکی نامۆ و تایبەت کاردانەوەی هەیە و داوای خواردن دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا کۆمەڵێک ورچ دەردەکەون کۆمەڵێک کەس خواردنیان پێدەدەن، لەلایەکی دیکەوە چەند ورچێکی دیکە هەیە خواردنیان پێنیە یەکێک لە ورچەکان بەشێوەیەکی زۆر تایبەت و جوان بەئاماژە داوای خواردن دەکات.

ورچەکان لە گیانەوەرە شیردەرەکانن لە هەموو جیهاندا بونیان هەیە، لە دارستان، شاخ و بیابانەکاندا دەژین، چەندین جۆری جیاواز ورچ هەن بەڵام کۆمەڵێک سیفەتیان وەک یەکە، هەموویان وەک یەک بە فەروو داپۆشراون و دوو قاچی کورتیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا