پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆر لە خەڵک هەن تامکردنی خواردن یەکێکە لە خولیاکانیان، کاتێک گوێبیستی چێشتخانەیەکی نوێ دەبن دەچن بۆ تاقیکردنەوەی خواردنە نوێیەکان، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خواردنی سەیر هەن کە نرخیان دەچێتە هەزاران دۆلار وەک ئەوانەی لە زێڕ دروستدەکرێن.
-بیتزای دروستکراو لە زێڕ لەسەر ئاگر لە چێشتخانەی”Industry Kitchen” لەشاری نیویۆرک دروستدەکرێت، ڕێژەیەکی زۆر پەنیر و کاڤیاری تێدایە لەگەڵ پارچە زێڕی عەیارە 24 لە ئۆکوادۆر.
-لەفەی تاکۆی گۆشت بە زێڕ لە چێشتخانەی فریدا لە گراند ڤیلاس لۆس کابۆس لە مەکسیک بەیەکێک لە تایبەتترین خواردنەکان دادەنرێت کە لە گۆشتی مانگا دروستدەکرێت و داپۆشراوە بە سۆسی کورە بەقاوە، هەروەها کاڤیار، پەنیر، بیبەری تون و پەڕەی زێڕی تێدایە.
-بەشێکی زۆر لە دەوڵەمەندەکان لە فلیپین سوشی دەخۆن، ئەوەش وایکردووە یەکێک بێت لەو خواردنانەی زێڕی ئەفریقی لە دروستکردنیدا بەکاربهێنرێت و نرخەکەی بگاتە 2750 دۆلار.
-ساندویچی پەنیر بە زێڕ لە مانهاتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستدەکرێت کە لێوارەکەی بە پەڕەی زێڕ داپۆشراوە و وەک گرانترین ساندویچی پەنیر چۆتە گینسەوە کە نرخەکەی 214 دۆلارە.
-ئایسکرێم بە زێڕ بەتامی ڤانێلا دروستدەکرێت و داپۆشراوە بە شوکولاتە، میوەی فرێش و چەرەساتەکان لەسەرو ئەوانیشەوە بە زێڕی عەیارە 23 داپۆشراوە ئەویش وەک گرانترین ئایسکرێم چۆتە گینسەوە کە نرخەکەی دەگاتە 1000 دۆلار.