بەوێنە..جلێکی تایبەت بە کەش و هەوای گەرم بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

خاوەنی کارگەیەکی جلوبەرگ لە تۆکیۆ بەهاوکاری لەگەڵ پزیشکە ڤێتەرنەرییەکان جلێکی تایبەت بە ئاژەڵە ماڵییەکانیانی وەک سەگ و پشیلە دروستکرد کە پانکەیەکی بچووکی پێوەیە بۆئەوەی لە کەش و هەوای گەرمدا لەبەریبکەن.

بەپێی هەواڵی “سکای نیوز”ی بەڕیتانی، ڕای ئۆزاوا خاوەنی کارگەی” سویت مامی” بۆ جلوبەرگی دایکایەتی ئەم داهێنانە نوێیەی کاتێک بەرهەمهێنا کە سەگەکەی بینی لە کەش و هەوای گەرمدا کاتێکی زۆر سەختی بەڕێدەکرد بەتایبەتی کاتێک دەچووە دەرەوە، ئۆزاوا وتی:”ئەمساڵ زوو کەش و هەوا گەرمیکرد، من پێموایە گەشەمان داوە بە بەرهەمێکی گونجاو بۆ بازاڕ”.

داهێنانە نوێیەکە جلێکی شێوە شەبەکەییە کە پانکەیەکی بچووکی پێوەیە بە پاتری کاردەکات، ئۆزاوا وتی داهێنانە نوێیەکەی یەکەمجار لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە چووە بازاڕەوە و کارگەکەی نزیکەی 100 داواکاری بۆ بەرهەمەکە وەرگرتووە، جلەکە بە پێنج قەبارەی جیاواز هەیە و نرخەکەی 74 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا