لەم گوندە بژی و پارە وەرگرە

پۆڵەتیک پرێس

هەرگیز رۆژێک بیرت لەوە کردۆتەوە، دووکانێک لە گوندێکی کەس و هەوا گەرم لە باشوری ئیتاڵیا، هەموو ساڵێک پارە وەرگری لەبەرامبەردا، ئەم خەونە ئەستەم نیەو دەتوانی بەدی بهێنیت.

بڕی ٣٣ هەزر دۆلار دانرا بۆ ئەو کەسانەی، ئامادە بوون لە گوندەکە بژین گوندی کالاپاریا بۆ ماوەی سێ ساڵ، نزیکەی ٢٠٠٠ کەس دەبێت لەو گوندە بژین.

ئامانجی ئەم هەنگاوە، بوژاندنەوەی گوندەکە بوو، بە هۆی ئەوەی خەڵکی گوندەکە بەرەو شارەکە بە ڕێکەوتن و ژیانیان لەوێ دەست پێکرد.

بۆ ئەوەی ژیان دەست پێبکەن، باشتر وایە ئەو کەسانەی دەرۆنە گوندەکە لەوێ کارێک بۆ خۆیان دابمەزرێنن بۆ ئەوەی گوندەکە ژیانی تێدا دروست ببێتەوە بژێتەوە.

هەروەها پێویستە ئەو کەسانەی دەیانەوێت بچن لەو گوندە بژین تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ، زیاتر نەبێت، لە ماوەی ٩٠ رۆژدا پەسەند دەکرێن و دەتوانن بڕۆن لە گوندەکە ژیان دەست پێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا