تۆیۆتا نمونەی نوێی کامری دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تۆیۆتا ئاسکرایکرد نمونەی نویی ئۆتۆمبیلی کامری دەخاتە بازاڕەکانی ژاپۆن و جیهانەوە
ئەو تایبەتمەندیانەی ئۆتومبیلی کامری نوێ لە مۆدێلەکانی پێشوو جیادەکاتەوە، بریتین لە شێوەی دیزان کردنی ڕوووکاری دەرەوەو ناوەوەیەتی، بەکارهێنانی کرۆم بۆ بریقەدار کردن لە ڕووی دەرەویدا، کرانەوەی هەوایی جیاواز هەروەها دانانی کرانەوەی هەوایی بچووک لە بەشی دواوە

شاشەیەکی لەمسی تیادا دانراوە، هەروەها دانانی تەکنیکی نوێ بۆ بارگاویکردنی مۆبایلەکان بە شێوەی بێتەل، دیزاین کردنی کورسیەکان بە شێوەیەکی جیاواز، تاوەکو لە کاتی گەشت کردن بۆ شوێنی دوور ئاسودە بیت

ئۆتومبیلە نوێیەکە سیستمی فریاکەوتنی پێشکەوتووی تیادا دانراوە، هەروەها لە ڕێگەی سەتەلایتەوە دەتوانیت بزانیت ئۆتومبیلەکە لە کوێیە، بزوێنەری ئەم ئۆتومبیلانە بە شێوەیەک دروست کراوە، کە ژینگە لە پیس بوون دەپارێزێت هەروەها هێزی ١٧٨ ئەپسی هەیە

ئۆتومبیلەکان لە ئەوروپاو ئەمریکا. بە سیستمی لێخوڕینی پێشەوە بەردەست دەبن، لە ژاپۆنیش بە سیستمی لێخوڕینی پێشەوەو چواری بەردەست دەبن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا