بەڤیدیۆ..ژنێک بۆ گرتنی ماسییەکی گەورە سەرکێشی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ژنێک لە نیو هامبشایر گرتە ڤیدیۆییەکی لە تیک تۆک بڵاوکردۆتەوە خواستێکی زۆری پێشەنگەکانی تۆڕۆکۆمەڵایەتیەکانی بەدەستهێناوە، ڤیدیۆکە گرتنی جۆرێک لە ماسی تونەی شەرانگێز پیشان دەدات.

لەگەڵ ئەوەی ماسییەکە قەبارەیەکی زۆر گەورەی هەبوو بەنزیکەی کێشەی 800 پاوەن بوو کە دەکاتە 362.8 کیلۆگرام، بەڵام میشێل سیکالی خاوەنی کەشتی “بێسنوور” سەرکێشی کرد و توانی ماسیەکە بگرێت، میشێل باسی لەوەکرد بۆیە کەشتیەکەی ناوناوە “بێسنوور” چونکە هاوشێوەی سروشتی خۆیەتی کە خواستێکی زۆری بۆ ڕووبەڕوبونەوەی سەرکێشیەکان هەیە و هیچ سنوورێکی بۆ کارە قورسەکان نییە.

سیکالی تاکە ژنە لەو ناوچەیەدا کە کاری کاپتنی دەکات، بەشێکی زۆری پێشبڕکێکارەکانی پیاون، سیکالی لەڕێگەی ئەم کارەوە دەیەوێت ئەوەیان بۆ بسەلمێنێت کە ئەویش دەتوانێت هەموو کارەکانی ئەوان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا