چۆنییەتی لابردنی پەڵەی چەور لەسەر جلوبەرگ

پۆڵەتیك پرێس:
وەك دەزانین لابردنی پەڵەی چەوری‌و ڕۆن لەسەر جلوبەرگەكانمان كارێكی ئاسان نییە، بەڵام بەپێی وتەی شارەزایان بەكارهێنانی سۆدەی نان لەگەڵ تەباشیر كاریگەرییەكی باشی دەبێت.

بەم ڕێگایانە بەهۆی سۆدەوە دەتوانیت پەڵەی چەوری لەسەر جلەكەت نەهێڵیت
سۆدە بخەرە سەر شوێنی پەڵە چەورەكە، لە پاشان بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی ٢٤ خولەك.

پاشان فڵچەو سابوون بەكار بهێنە، چەند خولەكێك پەڵەكەی پێ پاك بكەرەوە.

بەكارهێنانی سركە لەگەڵ ئاو تێكەڵیان بكەو لەسەر پارچە قوماشێك، پاشان سۆدەكەی پێبسڕە .

ئەگەر پەڵەكە لانەچوو یاخود بەشێكی كەمی لاچوو، دەتوانیت ئەم كردارانە دووبارە ئەنجام بدەیتەوە.

بەكارهێنانی تەباشیر
دەتوانیت تەباشیر بەكاربهێنیت ئەگەر هاتوو سۆدەت لانەبوو، بەڵام تەباشیر تەنیا دەتوانێت پەڵەیەكی بچووك لا ببات، بۆ لابردنی پەڵەی گەورە، یاخود كە ماوەیەك پەڵەكە زۆر مابێتەوە كاریگەری زۆری نابێت.

بەم ڕێگایانەش دەتوانیت پەڵە چەورەكە لێبكەیتەوە.
پاكردنەوەی پەڵەی بچووكی ڕۆن، بە خاولی یاخود كاخەزێكی پاك ڕاستەوخۆ دەتوانیت بیخەیتە سەر پەڵەكەو پێی بسڕیت.

تەباشیر بخەرە سەر پەڵەكەو چەند خولەكێك بەجێی بهێڵە، تا بە تەواوی چەورییەكە هەڵدەمژێت.

ڕاستەوخۆ دوای بەركەوتنی پەڵەكە دەتوانی جلەكەت بشۆی رەنگە، لەو پەڵەیە ڕزگارت دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا