پۆڵەتیک پرێس
یەکەم مەلەوانگەی شوشەی هەڵواسراو لەجیهاندا لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵدا دەکرێتەوە، مەلەوانگەکە لەنێوان دوو باڵەخانەدا لە لەندەن هەڵواسراوە.
درێژی مەلەوانگەکە ٢٥ مەترە و بەرزیەکەی ١١٥ پێیە لە زەوییەوە، بەشێکە لە نایابترین پڕۆژەی باخچەکانی ئێمباسی لە ناوچەی ناین ئێڵمس لە لەندەن، مەلەوانگەکە دەبێتە یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی لەندەن، لەبەرئەوەی مەلەوانگەکە هەڵواسراوە و بەرزە ئەو کەسانەی مەلەی تێدا دەکەن لەناویدا دەتوانن هەموو شوێنە بەناوبانگەکانی لەندەن ببینن.
قوڵی مەلەوانگەکە ٣.٣ مەترە، هەروەها پێنج ڕووناکی جیاوازی تێدایە هەستێکی خۆش و سەرنجڕاکێش بۆ مەلەوان دروست دەکات، بڕیارە لە ١٩ی مانگی ئایاردا بکرێتەوە.
بریان ئەیکرسلی بەڕێوەبەری ئەندازیاری مەلەوانگەکە دەڵێت: تەنها بە مەلەکردن لەناویدا دەتوانیت سەیری بەشی خوارەوەی بکەیت و هەست بە فڕین بکەیت.
لەگەڵ بوونی مەلەوانگەکەدا نیشتەجێبوانی دەتوانن سوود لە چەندین خزمەتگوزاری دیکە وەک، هۆڵی وەرزش کردن، بەرهەمی سروشتی و هۆڵی سینەمای وەربگرن.
نرخی شوقەکان لە پڕۆژەی باخچەکانی ئێمباسی لە ٦٠٠ جونیەی ئیستەرلینیەوە دەست پێدەکات بۆ ٥ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی.