بەوێنە..بچوکترین منداڵی جیهان یەکەم ئاهەنگی لە دایکبوونی گێڕا

پۆڵەتیک پرێس

ڕیچارد سکۆت ویلیام هاچینسۆن، ئەو منداڵە ئەمریکیەی پێش وەختە لە دایک بوو یەکەم ئاهەنگی لە دایکبوونی بۆ کرا دوای ئەوەی مەترسی مردنی لەسەر بوو.

ڕیچارد پێنج مانگ پێش کاتی خۆی، لە دایک بوو لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، هەرچەندە کێشێکی زۆر کەمی هەبوو بەڵام توانی بەرگە بگرێت و ڕزگاری بێت، سەرەڕای ئەوەی شانسی مانەوەی لە ژیاندا زۆر کەم بوو.

ڕیچارد کاتی لە دایکبوونی کێشی تەنها ٣٤٠ گرام بوو، پزیشکەکان هیچ گەشبین نەبوون سەبارەت بە تەندروستی منداڵەکە بەڵام، ئەو بچکۆلەیە بەرگریەکی بەهێزی هەبوو توانی ڕزگاری بێت و ماوەی ساڵێکە بەردەوامە لە ژیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا