ئەم بابەتە 11 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نیسان قاشقای نوێ ئاشکرا دەکات، کە بە باشترین ئۆتومبیل دادەنرێت لە نێوان ئوتومبیلەکان دادەنرێت لە ڕووی تەکنیکی و ئابووری و بەکارهێنانەوە
جیاوازی ئۆتومبیلە نوێیەکە، دیزاینێکی نوێی هەیە لە ڕووکاری دەرەوەو ناوەوە، لایتەکانی دەرەوەی بە شێوەیەکی جیاواز دروست کراوە لەگەڵ کرانەوە هەواییەکان بە شێوەیەکی گشتی شێوەیەکی وەرزشی هەیە.
هەیکەلی ئۆتومبیلەکە بە شێوەیەکی گەورە دروست کراوە، درێژیەکەی ٤ مەتر و ٤٢ سانتیمەترە، پانیەکەی ١٨٣ سانتیمەترە، بەرزیەکەی ١٦٣ سانتیمەترە، دووری نێوان تاوەرەکانی ٢٦٦ سانتیمەترە، هەروەها سندوقێکی شاراوەی هەیە لە بەشی دواوا کە ٥٠٤ سانتیمەتر دەگرێت
لە ناوەوەی ئۆتومبیلەکە دوو شاشەهەیە، کە یەکێکیان پێوانەی ١٢ ئینجە یەکێکیان ١٠.٨ ئینجە، کۆنترۆڵی کارەکان دەکای، ئۆتومبیلەکە بۆ پێنج سەرنشین دروست کراوە، کە بە سیتمی کارەبایی گەرمی کوشنەکان کار دەکات.
ئۆتومبیلەکە سیستمی گونجاو جیاوازی بۆ لێخورین هەیە بۆ ڕێگە جیاوازەکان، هەستەوەری گەرمی و ڕووناکی بارانی هەیە، لەگەڵ کامێراو هەستەوەری دووری و نزیکی
دوو بزوێنەری هەیە یەکێکیان هێزی ١٤٠ ئەسپی هەیە، یەکێکیتریان هێزی ١٩٠ ئەسپی هەیە.