بە..ڤیدیۆ سەرکێشیەکی گەورە لە تاوەرێکی بەرزەوە

پۆڵەتیک پرێس

تاوەری کانتۆنی چین، ماچێک بۆ سەرکێشیکەران، کە حەزیان لە شوێنی بەرز و سەرکێشیە وەک خۆهەڵدان بە پەت لە هەوادا، کە بووە سەرکێشیەکی بێ وێنە لە نێو دووەمین بەرزترین باڵەخانەی چیندا.

گرتە ڤیدیۆکە لەلایەن پێگە ئەلیکترۆنیەکانەوە بڵاوکرایەوە، نیشانی دەدات، چۆن تاوەی کانتۆن بۆتە گۆڕەپانی ڕکابەری لە نێوان سەرکێشیکەراندا.

تاوەری کانتۆن بە تاوەری قوانتگۆ ناسراوە، بۆ گەشتیاری و تەلەفزیۆنی فەلەکی، تاوەرەکە ٦٠٤ مەتر بەرزە دەکەوێتە پارێزگای هایزۆ لە شاری گینجگۆ، کە بە کانتۆن ناسراوە.

ساڵی ٢٠١٠ئەم تاوەرە کرایەوە، بە بەرزترین تاوەری جیهان ناو دەبرا پێش ئەوەی، تاوەری شەنگەهای لە ساڵی ٢٠١٣ دروست بکرێت.

سەرکێشیکەران دەتوانن بڕۆنە سەر تاوەرەکە بە بەکارهێنانی گوریسی سەرکەوتن، یاخود بە هەوادا بە دەوری تاوەرەکەدا بسوڕێیتەوە بەو گوریسانە.

گەشتیارەکان و ئەو کەسانەش کە شارەزاییان نیە، دەتوانن سەرکێشیەکە تاقی بکەنەوە، نرخی هەر جارێک تاقی کردنەوەشی ١٠٨ دۆلاری ئەمریکیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا