پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری چێشتلێەرەکان ڕۆژانە چەندین جۆر خواردنی نوێ دروست دەکەن بۆ زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی شوێنکەوتوانیان و خۆشەویستانی خواردن، شێف نوسرەت جۆکچی یەکێکە لە بەناوبانگترین چێشتلێنەرەکانی جیهان و کارەکانی بڵاوبونەوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان بەدەست دەهێنێت.
شێفی تورکی نوسرەت جۆکچی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ناسراوە بە خۆشەویستی خوێ، چونکە چەندین ڤیدیۆی بڵاوکردۆتەوە بە شێوازی تایبەتی خۆی خوێ بە خواردنەکاندا دەکات، لە ئێستادا گرانبەهاترین بەرگری دروست کردووە.
نوسرەت ئەو جۆرە بەرگرەی لە چێشتخانەکەی لەلەندەن پێشکەشکرد، بەرگرەکە گۆشتە بە ئاڵتونی عەیارە24 داپۆشراوە، نرخەکەی 1450 جونیەی ئستەرلینیە کە دەکاتە 1.947.21دۆلاری ئەمریکی.