داهێنەرترین شارەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس

لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئینکیڤدا هاتووە، پاریس وەک یەکەم شاری داهێنەر لەنێوان ٧٥ شاری جیهاندا دەستنیشان کراوە.

بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیای ئینکیڤ، ٧٥ شار لە سەرانسەری جیهاندا وەک داهێنەرترین شارەکان دەستنیشان کراون، لەنێویشیاندا سێ شاری عەرەبی هەیە ئەوانیش: مەراکیش لە مەغریب کە لە پلەی ٥٥دا دێت، قاهیرەی پایتەختی میسڕ لە پلەی ٦١ و دوبەی لە ئیمارات لە پلەی ٦٩.

القاهرة - ويكيبيديا

هەر بەپێی راپۆرتەکە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا وەک داهێنەرترین شار دەستنیشان کراوە، بەدوای ئەویشدا بەرشەلۆنە، دەبلن و لەندەن دێن.

25 Ultimate Things to Do in Paris, France

هاوکات، تەل ئەبیب لە ئیسرائیل، تاکە شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە دە یەکەمین داهێنەرترین شارەکانی جیهاندایە و لە پلەی پێنجەمدا دێت.

فندق وأبراج شيراتون تل أبيب (إسرائيل تل أبيب) - Booking.com

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە زۆرێک لە وڵاتان رێگە نادەن بە هاتن و چوونی گەشتیار، هەستێکی نایابە بزانیت کام شارەی جیهان لەڕووی کەلتور و داهێنانەوە لە پێشەنگدایە تا لە داهاتوودا بێبەش نەبیت لە گەشت کردن بۆ ئەو شارانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا