پۆڵەتیک پرێس
لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەندا بۆ یەکەمجار لەجیهاندا کچێک دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دەرهێنانی وەرەمێکی بێزیان بۆی دەرکەوت دوو سپڵی هەیە.
کچێکی ئیماراتی دوای سەردانی کردنی نەخۆشخانە و پشکنین پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاند شێرپەنجەی سکی هەیە و پێویستە وەرەمەکە دەربهێنن، دوای ئەوەی کچکەکە برایە ژووری نەشتەرگەری پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت کچەکە وەرەمی شێرپەنجەی نییە، بەڵکو دوو سپڵی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە لە زانستی پزیشکیدا و تەنها 30 کەس لەجیهاندا توشی ئەم حاڵەتە دەبن.
تیمە پزیشکێکە سەریان سوڕما بەقەبارەی سپڵی دووەم چونکە لەجیهندا قەبارەی سپڵی دووەم لە پێنچ سانتیمەتر تێپەڕ ناکات، بەڵام ئەم کچکە قەبارەی سپڵی دووەمی لە 10 سانتیمەتر زیاتر بوو، ئەمەش وایلێدەکات یەکەم حاڵەتی دەگمەن بێت لەجیهاندا.
نەخۆشە ئیماراتیەکە یەکەم ساڵی خوێندنی زانکۆیەتی و دەڵێت: ئاگاداری ئەم دۆخە نەبووم بەڵام لەناوچەی سک ئازارێکی زۆرم هەبوو هەندێکجار دەبووە هۆی دڵتێکەڵهاتن، ئەمەش وایلێکرد لەماوەی دوو هەفتەدا 10 کیلۆ لە کێشی دابەزێت.