نیشانەکانی شکستهێنانی ژیانی هاوسەری

پۆڵتیک پرێس

بێگومان لە ژیانی هاوسەرگیریدا، کێشەو گیرو گرفتی زۆر ڕوو دەدەن، هەندێک جاریش ئەم کێشانە بە داخەوە دەبنە هۆی دروست بوونی ژیانێکی بی متمانەیی و ناخۆش هەروەها هەندێک جار دەبێتە هۆی لێکترازانی خێزان هەندێک نیشانە هەیە کە دەریدەخات ژیانی هاوسەرگیریت شکست دەهێنێت نیشانەکانیش بریتین لە

١-ڕەخنەگرتن، هەندێک ڕەخنە هەیە کە دەکرێت بنیاتنەر بێت، بەڵام لە ژیانی هاوسەرگیریدا جۆری ڕەخنەکان جیاوان بەردەوام ڕەخنە گرتنی نەشیاو قسەی ناخۆش یەکێکە لەو نیشانانەی ژیانێکی شکستخواردووت هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەت

٢-هەڵسوکەوتی جیاواز، ڕەنگە هەندێک کات هەندیک هەڵس و کەوت و بیرکردنەوەی جیاواز ببێتە هۆی شکستی ژیانی هاوسەریت، پێویستە هەمیشە بیر بکەیتەوە خۆت بخەیتە شوێنی بەرامبەرەکەت، تاوەکو بڕیاری هەڵە نەدەیت بەردەوامی بە هەڵسوکەوتی نەگونجاو نەدەیت

٣-چێژ وەرگرتن، یەکێک لە نیشانەکانی شکستی ژیانی هاوسەرگیری بریتیە لە چێژوەرگرن زیاتر لەگەڵ کەسانیتر وەک لە هاوسەرەکەت، بۆیە پێویستە گرنگی بدەیت بەو شتانەی لەگەڵ هاوسەرەکەت چێژی لێ وەردەگریت

٤-نەبوونی گرنگی لەلای یەکتر، ئەگەر هەستت کرد بەوەی هیج گرنگیەکت لەلای هاوسەرەکەت نیە، هیج کات گرنگی نادەن بەوەی پێکەوە گفتو گۆ بکەن، لەسەر ڕێکخستنی ژیان و ماڵەکەتان، ئەکرێ نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە ژیانی هاوسەرگیریت بەرەو شکست دەڕوات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا