ئەستێرەیەکی بەناوبانگی بۆڵیود کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ ٧ی تەمموز چوارشەممە، ئەفسانەی سینەمای هیندی دەلیپ کۆمار لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کۆمار، نازناوی پادشای تراژیدیای وەرگرتووە، یەکێکە لە گەورەترین ئەستێرەکانی سەردەمی زێڕینی سینەمای هیندستان، لە چلەکانی سەدەی بیستەم دا.

کۆمار لە نزیکەی ٦٠ فیلمدا ڕۆڵی بینیوە، بۆ ماوەی نیو سەدە، بەناوبانگترین ڕۆڵی لە فیلمی ماگال ئی عازام دا بووە، چیرۆکێکی ئەفسانەیی مەحال لە نێوان شازادەیەکی ماگال و کۆیلەیەکدا بوو کە سەماکەرێک بووە.

کۆمار بۆ ئەوەی نواندن بکات جەنگێکی گەورەی کرد، چونکە خۆی لە بنەڕەتدا بازرگانی میوە بووە، بەڵام دواتر توانی بەرامبەر خێزانەکەی بوەستێتەوە، بۆ ئەوەی کاری نواندن بکات ڕەتی کردەوە کاریتر بکات، تا ئەوکاتەی بوو بە یەکێک لە ئەستێرەکانی بۆڵیود.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارینا ڕینادی، کۆماری بە ئەفسانەی سینەما ناوبرد، ئاماژەی بەوەدا مردنی کۆمار خەسارەیەکی گەورەی دنیای ڕۆشنبیری هیندە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا