دۆزینەوەی یانسیبێکی یەک ملیۆن دۆلاری

پۆڵەتیک پرێس

هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ویلایەتی تێنیسی کارتێکی یانسیب بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار بەدەست دەهێنێت، دوای ونکردنی توانی لەهەمان شوێن بیدۆزێتەوە.

نێک سیلاتین کارتەکەی لە شوێنی تایبەت بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل ونکردووە، لەدوای دەرچوونی یانسیبەکە نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە، باسی لەوەشکرد دەکرا هەرکەسێک لەو شوێنەوە ڕۆشتووە کارتەکەی بدۆزیایەتەوە و ببوایە بە خاوەنی یانسیبەکە.

نێک سیلاتین دەڵێت: واقم وڕماوە و باوەڕمنەکردووە ئەو کارتەی لە دوکانی میوەفرۆشێک کڕیومە براوە بووە بە ١،١٧٨،٧٤٦دۆلار.

صورة

لەو کاتژمێرەدا و لەدوای گواستنەوەی هەواڵە خۆشەکە بۆ دەزگیرانەکەی کە براوەبووە زانیتی کە کارتەکەی ونکردووە، لەو کاتەدا سیلاتین دەستیکردووە بە بیکردنەوە لەو شوێنانەی پێیدا ڕۆشتووە، لەدوایدا لەشوێنێکی تایبەت بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل کارتەکەی دۆزییەوە، هەروەها باس لەوەش دەکات وابیریدەکردووە هەرکەسێک لەوێوە ڕۆشتوە لەوانەیە پیی پێدانابێت بێئەوەی بزانێت کارتێکی یانسیبە بە ملیۆنێک دۆلار.

براوەکە باسی لەوەشکرد، خۆی و دەزگیرانەکەی بەردەوام دەبن لە کارکردن، ئۆتۆمبیلی نوێ دەکڕن لەگەڵ خانویەک تایبەت بەخۆیان بەیانسیبەکە و بەشێکیشی دەخەنە کارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا