چیرۆکێکی ڕاستی لە فیلمەکانی بۆڵیوود دەچێت

ئەم بابەتە 8 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

هەموومان ئەزانین کە فیلمی هیندی، زیادەڕەوی زۆری تیادا دەکرێت، بەڵام چێرۆکی دایکێکی چینی زۆر نزیک دەبێتەوە لە فیلمە خەیاڵیەکانی بۆڵیود.

خانمێکی چینی لە سۆتچۆی گیانگسوی چین، بۆی دەرکەوت ئەو کچەی ویستویەتی بیکات بە بوکی خۆی بۆ کوڕەکەی هێناوە کچی خۆیەتی و ماوەیەکی زۆرە ونی کردووە بەهۆی ئەوەئ نیشانەیەک لەسەر دەستی کچەکەی هەبووە دەیناسێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتێک خانمە چینیەکە دەچێتە لای دایک و باوکی کچەکە، ڕاستەوخۆ لێیان دەپرسێت ئەم کچە کچی خۆتانە،یاخود نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دۆزیوتانەتەوە، دایک و باوکەکەی کچەکەیان هەڵگرتۆتەوە توشی شۆک دەبن بە هۆی ئەوەی ئەو نهێنیەیان لە هەموو کەس شاردۆتەوە، بەڵام ئاشکرایان کرد کە ئەم کچەیان دۆزیوەتەوە، دوای ئاشکرابوونی دایکە ڕاستەقینەکە چاوی پڕبوو لە گریان بەهۆی ئەوەی زۆر هیوادار بووە، کچەکەی بدۆزێتەوە

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک