پیاوێک لەڕێگای یانەسیبەوە پارەیەکی خەیاڵی بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک لە هاگەرستاون لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا وتی، ژنەکەی ناردی بۆ کڕینی مریشکی ئامادەکراو، لەوێ بلیتێکی یانەسیبی کڕی بووە هۆی بەدەستهێنانی خەڵاتێکی گەورە بە بڕی 100 هەزار دۆلار.

پیاوەکە تەمەنی 52 ساڵبوو باسی لە ڕووداوەکە کرد و وتی:”ژنەکەم ناردمی بۆ کڕینی مریشکی ئامادەکراو، لەوکاتەدا کە لە دوکانەکە بووم لای ئامێری کڕینی بلیتی یانسیبێکەوە وەستابووم، بلیتێکی یانەسیبم بە نرخی 10 دۆلار کڕی، نەمدەزانی دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە گەورەیە”.

پیاوەکە ئەوەشی وت دوای نانی ئێوارە لەگەڵ هاوسەرەکی سەرسامبوون کاتێک زانیان خەڵاتەکەیان بردۆتەوە، پیاوەکە سەرەتا بڕی ئەو پارەی بردیانەو بە هەڵە خوێندیەوە و پێی وابوو 10 دۆلاری بردۆتەوە وتی:”بەلایەنی کەمەوە 10 دۆلارم بردۆتەوە پارەکەم وەردەگرمەوە”، بەڵام لەدوایدا بۆی دەرکەوت هەڵەیە بوون بە خاوەنی 100 هەزار دۆلار نەک 10 دۆلار.

هەردوو هاوسەرەکە بڕیاریاندا بەو پارەیە قەرزەکانیان بدەنەوە و پشوویەکی خێزانی وەربگرن، هەروەها هەندێک چاککردنەوە لە ماڵەکەیاندا بکەن و لەوانەشە تەلەفزیونێکی نوێ بکڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا