بە هۆی یاریکردنەوە کوشتی و ڤیدیۆکەی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

گیڵ هریم ئاڵفسی کۆستای تەمەن ١٨ ساڵ لە کێبڕکێی یاری Call Of dutyئیگرید بۆینودای تەمەن ١٩ ساڵی هاوڕێی خۆی کو شت و کورتەیەکی ڤیدیۆکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردەوە، دوای تاوانەکە دەستگیر کرا.

کۆستا ئینگریدی بانگهێشتی ماڵەوە کرد، دەستیان بە یاری کردن کرد لە دوو تیدا و کێبڕکێیان دەکرد، دوای ئەوەی تاوانەکەی ئەنجام دا براکەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و کاتێک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بینیان ژنەکە لە ئەرزەکەدا بە کوژراوی کەوتووە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، تاوانبارەکە نامەیەکی بەجێهێشتوەو تیایدا نوسیوێتی کە ئەو لە ژیان بێزار بووە بۆیە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە هیچ هۆکارێکی نەماوە بۆ ژیان کردن، بەپێی ڕاپۆرتەکان هێشتا لێکۆڵینەوە لە گەنجەکە بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا