پیاوێک هەوڵدەدات 200 مارمێلکە بە نایاسایی بۆ میسر ببات

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی ناوچەی زەوی سۆماڵ وتی: لە فڕۆکەخانە و لەکاتی هەوڵدان بۆ بردنی 200 مارمێلکە بۆ میسر دەست بەسەر پیاوێکدا گیراوە.

پۆلیس و دەسەڵاتدارانی ژیانی کێوی ناوچەکە باسیان لەوە کرد تا ئێستاش ڕوون نەبۆتەوە بۆچی ئەو دەستگیرکراوە هەوڵی بردنی ئەو خشۆکانەی بە نایاسایی داوە، جیلی حەسەن بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی پۆلیسی سۆماڵ وتی: ‌هەناردەکردنی ئاژەڵی کێوی لە سۆماڵ نایاساییە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوبردنیان.

ئەو مارمێلکەیە لەجۆری ئاگامایە کە کلکی وەک قەڵغان لەبەرە، لەوانەیە هەر دانەیەکی لە شوێنی ئاژەڵە ماڵیەکان بەرامبەر 500 دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام بەڕێوەبەرەکان تا ئێستا دڵنیا نەبونەتەوە لە ناوە سۆماڵیەکەی، بەرپرسانی سۆماڵ وتیان لە دەست بەسەرا گرتنە بازرگانیەکانی پێشوودا چەندین ئاژەڵی کێوی و باڵندەی تێدابووە، بەڵام ئەمە یەکەم حاڵەتەی بازرگانی کردنە بە خشۆکەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا