بەهۆی سێڵفیەکەوە پێنج ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنچ شەممە پێنچ ئەندامی یەک خێزان لە دەریاچەی کاندی ڕۆژئاوای دوورگەی سوماترا خنکان.

پۆلیس باس لەوە دەکات ڕووداوەکە دوای ڕووخانی پردی سەرئاوکەوتن ڕوویدا، کاتێک خێزانەکە کۆبوونەوە بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی، ئەمەش دووەمین ڕووداوی لەو شێوەیەیە، کە لەماوەی دوو هەفتەدا ڕوویداوە.

پیاوانی ڕزگارکەران لەشوێنی ڕووداوەکە بڵاوبوونەوە و باقی ئەندامانی خێزانەکەیان ڕزگار کرد، کە لەکاتی وێنەگرتنەکەدا لەوێ بوون.

پۆلیسەکان جەختیان لەوەش کردەوە، ماوەیەک پێش ئیستا و لەم مانگەدا نۆ کەسی ئەندەنووسی نقووم بوون، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دوورگەی جاڤا لەکاتی گرتنی وێنەی سێڵفیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا