ژنێکی ئیسپانی لە تەمەنێکی گەورەدا منداڵی دووانەی بووە

پۆڵەتیک پرێس

مۆریشیا ئیپانێزی ئیسپانی تەمەن ٦٩ ساڵ، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بووە خاوەنی دووانەیەک، بەڵام بەهۆی بارودۆخی قورسی ئابوری خێزانیەوە، کاتێک منداڵەکانی تەمەنیان بوو بە چوار ساڵ لێی وەرگیرایەوەو بردیانن بۆ ماڵی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتئ.

پاش ئەوەی دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری دا ئیپانێز مافی لە ئەستۆ گرتنی دوانەکەی گابریل و ماریا دی لاکرۆز لەدەست دا، چونکە نەیتوانیوە وەک پێویست ئەرکی دایکایەتی بەجێ بگەیەنێت.

ئیپانێز لە ئەمریکا چارەسەری دانانی منداڵی زیادەی کردووە، بۆ ئەوە دووانەی ببێت، بە نەشتەرگەری قەیسەری دووانەکەی لە دایک بوو کە بە سەلامەتترین ڕێگا دادەنرێت بۆ لە دایک بوونی منداڵ لەو حاڵەتە دەگمەنانەدا.

بەڵام ئەمە یەکەم حاڵەت نیە، لە ئیسپانیا ژنێک لەو تەمەنەدا منداڵی ببێت پێشتر دوو ژنیتر لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا، منداڵی تەندروستیان بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا