بەوێنە..سەگێک خەڵاتی ئازاترین سەگی بەڕیتانیا دەباتەوە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی تایبەت بە ئاژەڵە ماڵی و نەخۆشەکان ڕایگەیاند، سەگێک بەناوی “ستۆرم ئالاسکن” خەڵاتی “ئازاترین سەگی بەڕیتانیا”ی بردۆتەوە و لەکۆی 650 ئاژەڵی ماڵیدا مەدالیای شینی وەرگرتووە.

 

بەپێی ماڵپەڕی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی سەگە براوەکە کە تەمەنی 12 ساڵە توانیویەتی خاوەنەکەی لە دزی ڕزگاربکات و کەلوپەلە دزراوەکانیشی بۆ بگەڕێنێتەوە، هەروەها توانیویەتی دوو پشیلە لە ئاگرێک کە لەماڵدا کەوتۆتەوە لەشاری لیڤەرپۆڵ ڕزگاربکات، ئالاکسن لەساڵی 2019دا ژیانی خاوەنەکەی کارین کرۆسبی تەمەن 64 ساڵی ڕزگارکرد، لەکاتێکدا کە دزەکان چوونە ناو ماڵەکەوە سەگەگە توانی خاوەنەکەی ڕزگاربکات و ئەو کەلوپەلانەشیان پێ فڕێبدات کە بردویانە.

ستورم ألسكن» يحصد جائزة أشجع كلب في بريطانيا.. اعرف ماذا فعل (مبيت) -  الأسبوع

 

لەڕووداوێکی دیکەدا کە ئاگر لە ماڵەوە کەوتبۆوە توانی لە پەنجەرەیەکەوە دوو پشیلە لە سووتان ڕزگاربکات، پاشان خۆشی لە ئاگرەکە ڕزگارکرد، بەمشێوەیە ئەو سەگە خەڵاتی ئازاترین سەگی بەڕیتانیای بردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا