پیاوێک بڕێک پارەی خەیاڵی وەک خەڵات وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، پیاوێکی ئەمریکی خەڵکی پەنسیلڤانیا، بڕی ٥١٥ ملیۆن دۆلار خەڵات بە دەست دەهێنێت، لە ڕێگەی ژمارەکانی ٤٨-١٨-١٧-٩-٦-٨.

ئەو پیاوە ٣٤٨ ملیۆن دۆلار و نیو وەردەگرێت بە کاش، دوای ئەوەی باج لە بڕە پارەکەی وەردەگرن.

میدیاکان ڕایانگەیاند، ئەمە گەورەترین خەڵاتە لە پەنسلڤانیا تا ئێستا درابێت بە کەسێک، لە ساڵی ٢٠١٠وە تائێستا، گەروەترین خەڵات کە کەسێک بە دەستی هێنابێت بڕی ئەم پیاوە بووە نۆهەمین خەڵاتی ئەو یارییەی بە دەست هێناوە کە دەستی پێکراوە.

مێگا میلیۆن ئاماژەی بەوەدا، ئەمە یەکێک بووە لە ٥٣ بلیتی چوار ژمارەیی ، بە لایەنی کەمەوە ١٠ ملیۆن دۆلاری تیادا دەردەچێت تەنها لەو ویلایەتەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا