بۆ ڕاکردن لە کار پلانێکی تایبەتی دانا

پۆڵەتیک پرێس

براندۆن سۆلز کارمەندی کارگەی دروستکردنی تایە، بە دەست بەستراوی و هەروەها کلێنسێک لە دەمیدا بە گریانەوە هاواری دەکرد کە یارمەتی بدەن.

کاتێک پۆلیس لێکۆڵلینەوەی لەگەڵ ئەنجامدا وتی، کە دوو پیاو کێشاویانە بەسەری دا بە ئوتومبیل فڕاندویانە و لە نزیک تاوەرەێک لە شاری کۆلێدجی ویلایەتی ئاریزۆنا فڕێیان داوە، بەپێی بڵاوکراوەکانیش بەهانەی ئەوەی هەبووە کە باوکی پارەی هەیەو شاردوویەتیەوە بۆیە ئەمیان فڕاندووە.

بەڵام پۆلیس بڕوای بە چیرۆکەکە نەکردووەو، ئەو قسانە نەیتوانیوە پۆلیسی شارەکە ڕازی بکات دوای ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا دانی پێدا نا کە پلانی داڕشتووە بۆ ئەوەی ڕۆژێک خۆی لە کار بدزێتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیس سۆلز لە شوێنێک دا بووە کە بە زووی کەسێک دەیتوانی بیبینێت سەر ئەنجام بەهۆی زانیاری ناڕاست و درۆ کردن لەگەڵ پۆلیس، سۆلز دەستگیر کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا