لەدوای ڕووداوەکەی ئۆسکار وێنەگرتنی فلیمەکەی وێڵ سمیس ڕەتدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەستێرەی جیهانی وێڵ سمیس بەردەوام بوو لە تۆمارکردنی دیمەنە پێشەنگەکانی فلیمەکەی تا دوای ئەو لێدانەی لە ئەکتەری کۆمیدی کریس ڕۆکیدا لە ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار بەهۆی ئەو گاڵتەجاڕییەوە کە لەلایەن کڕۆسەوە بەرامبەر هاوسەرەکەیەوە کرا.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کارە نوێیەکەی وێڵ سمیس نێتفلێکس دوای ئەو کێشەیەی لە خەڵاتی ئۆسکار ڕوویدا بڕیاریدا کارەکەی بوەستێنێت، بڕیاربوو فلیمی Fast And loose لەلایەن دەرهێنەر دەیڤد لیچ بەرهەمبهێنرێت، بەڵام تەنها هەفتەیەک پێش ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار لە پڕۆژەکە کشایەوە، کۆمپانیای نێتفلێکس بێدەنگی لەسەر ئەو بابەتە هەڵبژاردووە کە ڕوویدا، بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیلی” بەڕیتانی تائێستا دیارنییە کۆمپانیاکە بەرهەمەکە بەتەواوی ڕەتدەکاتەوە یان بەدوای پاڵەوانێکی دیکەدا بۆ چیرۆکەکە دەگەڕێت.

ئەستێرەی ئەمریکی وێڵ سمیس دوای ئەو ڕووداوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەکادیمیای هونەر و زانستەکانی وێنە جوڵاوەکان کە خەڵاتی ئۆسکار دەبەخشن ڕاگەیاند، سمیس لە لێدوانێکدا داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەو کارەی کردی، لە مەراسیمەکەدا سمیس خەڵاتی “ئۆسکار”ی وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵەکەی کە لە فلیمی “کینگ ڕیچارد”دا بینیبووی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا