بەڤیدیۆ..ببینە چۆن ئەو فیلە بەسەر پەرژینێکدا سەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە لە ویلایەتی کارناتای هیندستان فیلێک هەوڵ دەدات بەسەر پەرژینێکی ئاسنیندا سەربکەوێت.

لە سەرەتادا وادەردەکەوێت کارەکە مەحاڵ بێت، بەڵام فیلەکە بینەری سەرسام کارد کاتێک بە وریاییەوە بەسەر پەرژینەکەدا سەرکەوت، ئەم ڕووداوەکە لە بەشی پاراستنی ئاژەڵانی ناگاراهۆل لە نزیک نیزورو لە کارناتاکای هیندستان ڕوویداوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕووداوێکی دیکە ڕوویداوە جیهان لەساڵی 1941ەوە نەیبینوە، ئەویش فیلێک بەناوی سورانجی تەمەنی 25 ساڵە لە سەنتەری شاری سریلانکا دوانەیەکی بووە هەردوکیان ڕەگەزیان نێرە، زانایانی فیل لە سریلانکا وتیان: کۆتا جار کە فیلێکی مێیە لە وڵاتەکەدا دووانەیەکی بوبێ 80 ساڵ پێش ئێستا بووە.

سریلانکا نەتەوەیەکی دوورگەیە دەکەوێتە باکووری ئۆقیانووسی هیند لە باشووری کیشوەری هیند، هەروەها سنورێکی دەریایی هەیە لە باکوور لەگەڵ هیندستان و نزیکەی 31 کیلۆمەتر دوورە لە باشووری لەگەڵ ماڵدیڤ، نزیکەی 7500 فیلی کێوی لە سریلانکا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا