خۆی کرد بە مردوو بۆ ئەوەی لە ورچەکە ڕزگاری بێت

پۆڵەتیک پرێس

گروپێکی خلیسکێنەی سەر بەفر لە کاتی گەشتێکیاندا بۆ جیاکانی ئالاسکا، یەکێک لە ئەندامەکانی لەلایەن ورچێکی قاوەییەوە هێرش کرایە سەری و دەست و سەری بریندار بوو، دواتر گەیەنرایە نەخۆشخانە.

دوای ئەوەی، ورچەکە بە دەنگی خلیسکێنێکە بە ئاگا دێت هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسەو، ئەویش بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت وەک مردوو خۆی پێشان دەدات بۆ ئەوەی ورچەکە وازی لێبێنێت، دوو کەسەکەی دیکە لە ڕێگەی پەیوەندی کردنەوە داوای یارمەتییان بۆ بریندارەکە کرد و، لە رێگەی هەلی کۆپتەرێکەوە گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە

دوای ڕزگار بوونی پیاوەکە هێشتا لە هۆش خۆی نە چوو بوو، بەڵام زانیاری زیاتری لەسەر بڵاو نەکرایەوە دوو کەسەکەی دیکەش بە تەنها لە چیاکە چوونە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا