پۆڵەتیک پرێس
ڕیاز مایکڵ کیش تەمەنی 70 ساڵە، ئەوەی سەلماند تەمەن تەنها ژمارەیەکە دوای ئەوەی دووری 100 مەتری لەماوەی 13.47 چرکەدا بڕی.
پیاوە بەتەمەنەکە هەمووانی سەرسامکرد کاتێک بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەرکەوت و ئەو دووریەی لەماوەی کەمتر لە 14 چرکەدا بڕی و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە پیرۆزبای سەرکەوتنەکەیان لێدەکرد، مایکڵ کیش بەهۆی هەبوونی وزەیەکی زۆر و جەستەیەکی تەندروست دوای ئەوەی ئامۆژگاریان کرد لە تەمەنی 59 ساڵیەوە دەستی بە وەرزشی ڕۆشتن کرد.
باشترین سوودەکانی وەرزشی ڕۆشتن ئەمانەن، ئەگەری مردن بەهۆی کێشە تەندروستیەکانەوە بەڕێژەی %29 کەمدەکاتەوە، ئەگەری مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان بەڕێژەی %50 کەمدەکاتەوە، رێگری لە جەڵتەی دڵ و مێشک، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە دەکات.