حەزدەکەیت پەیوەندییەکی لەم شێوەیەت بۆ بێت؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی تەلەفۆنی بەیانیان هەمیشە بێزارکەرە و هەمووان نایانەوێت وەڵامی بدەنەوە، بەڵام پیاوێکی ئوسترالی بەدەنگی تەلەفۆنەکەی بەئاگا هات کە پێیان ڕاگەیاند زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری بردۆتەوە.

ئەو پیاوەی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لەکاتی وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکەدا نەیتوانیوە شۆکی و سەرسامی خۆی دەرببڕێت و تەنها وتویەتی:”ئەی خودایە!ئەی خودایە!خەریکە دەگریم، زۆر سوپاس”، ڕوونیشیکردەوە ئەو بەبەردەوامی بلیتی تیروپشک دەکڕێت بەبەکارهێنانی ژمارە دڵخوازەکانی کە هی یاریزانی وەرزشی دڵخوازی ئەون.

پیاوەکە کە لە مێلبۆن نیشتەجێیە باسی لە پلانەکانی کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوە پارەیەی بردویەتیەوە و وتی:”من هەمیشە وتوومە ئەگەر خەڵاتێکی گەورە ببمەوە سەرەتا گرنگی بە دایک و باوکم دەدەم، هەروەها ئەوەی دیکەشی هەوڵ دەدەم بە ژیرانە مامەڵەی پێوەبکەم”، ژمارەی تیروپشکەکەی لەسەر هێڵی ئینتەرنێت لە ماڵپەڕی”thelott.com”ی فەرمی ئۆسترالیا کڕیبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا