منداڵێک بەشێوازێکی نامۆ لەدایک دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

کچێکی تەمەن 20 ساڵ لە شاری نگاڤۆنجاڤۆی شاری لیبۆدی باشووری ئەفریقا منداڵێکی بوو منداڵەکە لە تەمەنی خۆی گەورەتر دەردەکەوێت، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

منداڵەکە بە حاڵەتێکی پزیشکی زۆر دەگمەنەوە لەدایک بووە نەخۆشیەکە ناوی هەچینسۆن گیلفۆردە، ئەمەش نەخۆشیەکی بۆماوەیی زۆر دەگمەنە وا لە منداڵەکە دەکات وەک کەسێکی بەتەمەن دەربکەوێت، نەنکی کچەکە کە تەمەنی 55 ساڵە ڕاستەوخۆ هەستیکرد منداڵەکە جیاوازە و پێستی هەمووی چرچولۆچە وەک ژنێکی بەتەمەن.

بسبب مرض نادر.. رضيعة أكبر من والدتها في الشكل والأسرة تعاني | مشاهد 24

لەگەڵ ئەوەی منداڵەکە لە مانگی حوزەیراندا لەدایک بووە، بەڵام دایک و باوکی تا پێش چەند ڕۆژێک هەستیان پێنەکردووە، دوای پیشاندانی وێنەی منداڵەکەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەخێراییەکی زۆر بڵاوبوەوە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

سیڤۆکازی مانی لوسیسی ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی پارێزگای کیپی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای باشوور داوای لە ڕای گشتی کرد پشتگیری و هاوکاری خۆیان پێشکەش بە خێزانی منداڵەکە بکەن و گاڵتە بە منداڵە تازە لەدایکبووەکە نەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا