بەوێنە..گەورەترین گوڵەکان لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

گوڵ یەکێکە لە باشترین دیاریە ڕۆمانسیەکان لای بەشێکی زۆری خانمان، چەندین جۆری جیاوازی گوڵ لە جۆر و ڕەنگ و بۆنیان لە جیهاندا هەیە.

گەورەترین گوڵەکان لە جیهاندا:

-گوڵی رافلیسیا ئارنۆلدی
ئەم گوڵە ناسراوە بەناوی زەمبەقی تەرمی بۆگەن یان گوڵی تەرم، چونکە بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە هاوشێوەی بۆنی تەرم، یەکێکە لە گەورەترین گوڵەکان لە جیهاندا تیرەکەی نزیکەی سێ پێ دەبێت، هەروەها یەکێکە لەو گوڵانەی مەترسی لەناوچوونی هەیە.

زهرة رافليسيا أرنولدي

-گوڵی تیتان ئاروم
ناسراوە بە گوڵی مردن، یەکێکە لە گوڵە دەگمەنەکان بەرزیەکەی نزیکەی 15 پێ دەبێت، بەرزی گەڵاکانیشی نزیکەی چوار مەتر دەبێت، گوڵی مردنی یەکێکە لە درێژترین گوڵەکانی جیهان.

زهرة تيتان أروم

-گوڵی گوڵەبەڕۆژە
ئەم جۆرەی گوڵی گوڵەبەڕۆژە لە ئەمریکای باشوور و باکوور هەیە، یەکێکە لە گەورەترین گوڵەکان لەجیهاندا هەروەها دەخورێت.

زهرة عباد الشمس المشترك

-گوڵی کەرکەدی
یەکێکە لە گەورەترین گوڵەکانی جیهان، چەندین رەنگی جیاوازی هەیە وەک، سوور، زەرد، سەوز، لە دروستکردنی دەرمانیشدا بەکاردەهێنرێت.

-گوڵی ماگنۆلیا
زانایان پێیان وایە ئەم گوڵە یەکێکە لە یەکەمین ئەو ڕووەکانەی چێنراوە، چونکە بەبەردبوەکانی ئەو گوڵەیان دۆزیەوە کە تەمەنیان 100 ملیۆن ساڵە، یەکێکە لەو گوڵانەی بۆنێکی خۆش و سەرنجڕاکێشی هەیە.

-گوڵی لۆتۆس
یەکێکە لە بەناوبانگترین گوڵەکان لەجیهاندا، ناسراوە بە شازادەی گوڵەکان لەجیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا