پەیامی شاراوەی گوڵەکان چیە؟

پۆڵەتیک پرێس

زمانی گوڵەکان بەپێی ڕەنەککان ئەگۆڕێت، هەر ڕەنگی گوڵێک پەیامێکی شاراوەی لە پشتەوەیە، بۆۆیە کاتێک دەتەوێ گوڵێک بۆ کەسێک بەری بە دیاری پێویستە ئاگادار بیت لەوەی کە چ ڕەنگە گوڵێک، هەڵئەبژێریت بۆ ئەوەی پێشکەشی بەرامبەرەکەتی بکەیت گوڵەکان بۆنی خۆش و ئاسودەیی بە مرۆڤ دەبەخشن، بەهۆی نزیک بوونەوەمان لە ڕۆژی خۆشەویستی لێرەوە ڕەنگی گوڵەکانتان پێ ئەناسێنین

هەروەک دەزانین لە کۆنەوە گوڵە سورەکان هێمان بۆ خۆشەویستی بەڵام ئێمە مانای ڕەنگی گوڵەکانیتریشتان پێ ئەڵێین

-گوڵی سپی، گوڵی سپی هێمایە بۆ ئاستی ئارامی، پاکی و ئاسودەیی و ڕاستی

-گوڵی زەرد، هێمایە بۆ غیرە کردن و خۆ پەرستی

-گوڵی پەمەیی کاڵ، گوزراشت لە نەرم و نیانی و ناسکی و جوانی و پاکە دەکەن، دەتوانی وەک سپاسگوزاری پێشکەشی بکەیت

-گوڵی پرتەقاڵی، هێمایە بۆ لوت بەرزی و شانازی کردن بە خۆت

-گوڵی مۆر، هێمایە بۆ ئاشکراکردنی نهێنی واتا، کاتێک پێشکەشی خانمێکی ئەکەیت نەرم و نیانیەکەیت بۆ دەردەکەوێت

-گوڵە سەوزەکان،گوزارشت لە ڕوحێکی زیندوو دەکەن، لەگەڵ هەست کردن بە گەنجی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا