بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بووە خاوەنی ٢٥٠ هەزار دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

مۆنیکا کریڤارۆ ژنێکی دانیشتوانی شاری کولبیری ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکایە، بڕیاریدا بە ئۆتۆمبێلەکەی یارمەتی هاوڕێکەی بدات، ئەمەش بووە هۆی بردنەوەی خەڵاتێکی گەورە.

کریڤارۆ باس لەوە دەکات لەکاتی چاوەڕوانی هاوڕێکەیدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەستی بە بێزاری کردووە، بۆ بەسەربردنی هەندێک کات دەچێتە سۆپەرمارکێتێکی نزیک، لەوێ کارتێکی یانسیبی خێرا دەکڕێت و دەبێتە براوەی ٢٥٠ هەزار دۆلار.

کریڤارۆ دڵخۆشی دەربڕی و دەڵێت: باوەڕم نائەکرد ئەمە ڕوبدات، تا ئێستا ژنەکە بڕیاری نەداوە چی لە خەڵاتەکەی دەکات و لەچیدا بەکاری دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا