پۆڵەتیک پرێس
لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا، پشیلەیەک لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی سوتاوەوە، خۆی هەڵدەدات و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت دەکەوێتە سەر زەوی و ڕادەکات.
ستافی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شیکاگۆ، لە دەرەوەی باڵەخانەکە ڤیدیۆیەکیان تۆمار کردووە، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا پشیلەیەکی ڕەش دەردەکەوێت و خۆی هەڵدەدات.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەبیسترێت، کە خەڵکی ئەو ناوە دڵخۆشن بەوەی پشیلەکە بە ئاسودەیی کەوتۆتە سەرزەوی و توانیویەتی ڕابکات.
بەپێی بڵاو کراوەکان، ئاگرەکە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام هۆکار و زیانەکانیتری ئاگرەکە ئاماژەی پێ نەدراوە، تەنها خۆهەڵدانی پشیلەکە وەک ڕووداوێکی سەر سورهێنەر سەیر دەکڕێت.