بەوێنە.. دۆزینەوەی بونەوەرێکی سەیر و سەمەرە

پۆڵەتیک پرێس

دەریای سوور گەنجینەیەکی نهێنییە، دەروازەی دەریاکە دەکەوێتە نێوان باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا، نزیکەی 1200 جۆر ماسی تێدایە، نزیکەی 42 جۆر مسیان دەکەوێتە قوڵای ئاوەوە.

بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستە دەریاییەکان لە هورغەدە وردەکاریەکانی دۆزینەوەی بونەوەرێکی سەیر و سەمەرە لەلایەن مەلەوانە ئەڵمانەکانەوە ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوەش کرد ئەو بونەوەرەیان لە قوڵای 40 مترا دۆزیوەتەوە و چاوی نییە، مەلەوانەکان باسیان لەوەکرد یەکەم جارە بونەوەری لەم جۆرە ببینن و پێشتر ئەم بونەوەرە نەدۆزراوەتەوە، چونکە یەکێکە لەو بونەوەرانەی لە قوڵایدا دەژی.

مەلەوانەکان جەختیان لەوەش کردەوە ئەوان نەچونەتە قوڵای زۆرەوە بۆ دۆزینەوەی، بەڵکو بونەوەرەکە لەژینگەی سروشتی خۆی جوڵاوە و ئەمانیش دۆزیویانەتەوە، لەبارەی جۆری بونەوەرەکەشەوە لەکۆتاییدا بۆیان دەرکەوت جۆرێکە لە قەندیلی دەریا و لەناو گیایە مەرجانیەکاندا دەژی، هەروەها لەوانەیە قۆڵەکانی لەلایەن کیسەڵ و ئاژەڵە دەریاییەکانەوە خورابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا