ئۆتومبیلێکی نوێ لە خێزانی جی ئێم سیەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز، دەست دەکات بە دروست کردنی نوێترین ئۆتومبیلی GMC Terrain بۆ ئاشقاننی ئۆتومبیلی 4×4.

بەپێی زانیاریەکان ڕەنگە ئۆتومبیلەکان، کە بە شێوازێکی نوێ دەستکاری کراون، لە هاوینی ئەمساڵدا لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بەردەست بێت، هەروەها ئەو ئۆتومبیلانەی لە جۆری Terrainدیزاینێکی نوێی بۆ کراوە سیستمی ڕووناکی گڵۆپەکانی پێشەوەو دواوەوەی دەستکاری کراوە.

ئۆتومبیلەکە درێژیەکەی بریتیە لە ٤ مەتر و ٥٧ سانتیمەتر، هەروەها پانیەکەی ١٨٥ سانتیمەترە، بەرزیەکەی ١٧٠ سانتیمەترە، ٢٧١ سانتیم لە نێوان هەردوو تەوەرەکەیدا هەیە، کە ١٨ بۆ ١٩ ئینج دەبن.

هەروەها سیستمی بارگاویکردنی بێتەلی تیادا دانراوە لەگەڵ، هەروەها سیستمی مەڵەتی میدیای تێدایە، سیستمی دابەشکردنی هەواکەی دەستکاری کراوە.

ئۆتومبیلەکان سیستمی ئەلیکترۆنیان هەیە کە توانای کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکانی ڕێگاوبانیان هەیە وەک لم و قوڕ و بەفر، هەروەها تایبەتمەندی سەلامەتی بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکان، هەروەها سیستمی، هەروەها دانانی کامێراو هەستەوەری دووری بۆ پێشەوەو دواوەو ناوچەی کوێر.

بڕیارە ئۆتومبیلەکان چەند جۆرێکیان هەبێت بە تایبەتمەندی جیاواز، نرخەکانیشیان بە پێی تایبەتمەندیەکانیان دەگۆڕێت جۆری ئاسایی نرخەکەی لە ٢٤ هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات، جۆری تایبەتیش نرخەکەی لە ٢٧ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا